بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلیەوم، 65 هەزار فەلەستینی شەوی سێشەممە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی عیشا و تەراوێحیان خوێند.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەوقافی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە نزیک بە 65 هەزار فەلەستینی سێشەممە شەو، نوێژی عیشا و تەراوێحیان لەمزگەوتی ئەقسا خوێند.
بەشداری فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا سەرەڕای هەموو سنووردانانەکانی ئیسرائیل و دەستدرێژی بۆ سەر نوێژخوێنەکان و توند کردنەوەی دۆخی مزگەوتی ئەقسا لە دەسپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەتایبەتی لە باب عاموود، بەڕێوە چوو.
Your Comment